سەرەتا بەخێرهاتى بۆ ماڵپەڕى تاکەکەسى ئامانج،ئەمەى خوارەوە بەشێکى کەمە دەربارەى من، ناو : ئامانج عبدالرحمان حسن تەمەن: ١٩٨٦/١/١٥ لە شارى چەمچەماڵ گەڕەکى ئاشتى لە دایک بوومە لە "کوردستان" ئاستى خوێندەوارى: پەیمانگاى تەکنیکى لە بەشى سیستەمەکانى کۆمپیوتەر زۆرتر

بەرەو کەلار

21 Mar 2010

ڕۆژى هەینى بەرەو کەلار کەوتمە ڕێ لە ڕێگاى سەنگاو بەڵام ڕێگایێکى زۆر ناخۆش بوو،دواتر بۆ سەعاتى ٦ ئێوارە گەیشتینە کەلار دواتر شەو هەندێک گەڕام چووم بۆ سەهۆڵەکەى کەلار،وەک سەهۆڵەکەى سلێمانى وابوو :) بەیانى بەرەو خانەقین ڕۆیشتین بەڵام زۆر گەرم بوو،هێشتا نەورۆز نەهاتبوو زۆربەى زەوییەکان زەرد ببوون بەداخەوە ): سەردانى پردەى ئەڵۆەنمان کرد باش بوو ئاوى هەبوو،بەڵام زۆر وێران بوو،هەروەها شارەکەیش وابوو،دواتر گەڕایینەوە بۆ کەلار سەردانى قەڵاى شێروانەمان کرد،بەڵام زۆر بە داخەوە کامێرامان لە بیرچووببوو،وە مۆبایلەکەى خۆم هیچ مواصفاتێکى نییە،مۆبایلێک هەبوو کەمێک مواصفاتى هەبوو،وێنەێکم گرد،لە تەنیشت قەڵاى شێروان،

ماڵپەڕى کۆسک

06 Mar 2010

کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە گرنگی ئەدات بە بواری ژێدەرکراوە بە زمانی کوردی. لەم وێبگەیەوە ھەوڵ دەدرێت ھۆشیاریی بدرێت لەسەر گرنگی ژێدەرکراوە و پرۆژەکانی، بابەت و ھەواڵ و چاوپێکەوتن و..ھتد بەشێک دەبن لەچالاکییەکانی ئەم وێبگەیە.

ماڵپەڕى کۆسک

تەختەى سەرەکى چییە؟

16 Dec 2009

تەختەى سەرەکى(MotherBoard) یەکێکە لە گرینگترین بەشى کۆمپیوتەر،لەڕێگاى تەختەى سەرەکییەوە هەموو پارچەکانى کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەک CPU, memory, hard drives, optical drives, video card, sound card،ئەم تەختەى سەرەکیە لە کوێیە؟کاتێک سنووق(ى کاڵاڕەقەکانى کۆمپیوتەر) دەکەیتەوە دەبینیت پارچەێکى تێدایە هەموو پارچەکانى تر ڕاستەوخۆ پێوە بەستراوە،هەوڵ ئەدەین لێرە باسى تەختەى سەرەکى بکەین،
تەختەى سەرەکى چییە؟

E.MAIL چییە؟

16 Dec 2009

ئەم بابەت پێشتر لە یەکێک لە مەکۆ کوردییەکان نوسیومە،دەمەوێت هەموو بابەتەکانم کۆ بکەمەوە لەم ماڵپەڕە کە تایبەتە بە ئامانج،لێرە باسى چۆنێتى ناردنى پۆست،وەرگرتنى پۆست،پۆست ئەلەکترۆنى لە چەند بەش پێکهاتووە،
[........]

دەربارەى سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو

30 Oct 2009

سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو یەکێکە لە دابەشکردنەکانى لینوکس لە ژێر مافى سەرچاوەى کراوەدایە،هەموو کەس ئەتوانى ئەم سیستەمە بەکاربهێنیت،وە زۆر شیاوە بۆ لاپتۆپ،ڕوومێز یان ڕاژە بێت،لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو هەموو پڕۆگرامەکان هەیە ئەوەى کە پێویستت پێ هەیە،بۆ نموونە پڕۆگرامى نوسین،پۆستى ئەلەکترۆنى...هتد،ئوبونتوی هەمیشە بە خۆڕایییە هیچ کات پێویست ناکات پارە بەدەیت بەم سیستەمە،ئەتوانى دایبگریت وە بەکارى بهێنیت،

دەربارەى سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو

LaMp چییە؟

24 Oct 2009

LAMP کورتکراوەى Linux ,Apache ,MySQL ,PHP/Perl/Python،یەکێکە لە سەرچاوەى کراوە بەکاردێت بۆ بەرەو پێش بردنى ماڵپەڕ،ببەکارهێنانى سیستەمى کارپێکردنى لینوکس پێویستمان بە Apache دەبێت وە بەکاردێت بۆ ڕاژەکارى وێب، MySQL بەکاردێت بۆ بەڕێوەبەردنى پەیوەندى نێوان بنکەى دراوە، PHP یەکێکە لە زمانە بزۆکەکان بۆ دروستکردنى ماڵپەڕ بەکاردێت،بۆ ئەوەى بە شێوەێکى دروست دایمەزرێنین وە کارى پێبکەین سەێرى ئەم بابەتانەى خوارەوە بکە،

LaMp چییە؟

یونیکۆد چییە؟

21 Jul 2009

یونیکۆد لە کۆمپیوتەر پێوەرێکى ستاندارە کە بۆ پێشاندانى دەقەکانى هەر زمانێک بێت,هەروەها کۆمپیوتەرەکان پێک هاتوو لە کۆمەڵێک دەق,کە بە هەر پڕۆگرامێکى نوسینى سیستەمەوە نوسرا بێت,یونیکۆد زیاتر لە ١٠٠,٠٠٠ نووسە پێکهاتووە,وە لەلاین هەندێک نووسەوە بە شێوەێکى ستاندار وە جێگیر کرا بۆ وەشانێکى نوێ لە کتێبى The Unicode Standard

دەربارەى یونیکۆد بە زمانى کوردى

<< پێشووتر 1 2 3 4 داهاتوو >>

© 2008-2009 Website · All Rights Reserved | Design: DeSian